بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، یارمه‌تی دارایی پرۆژه‌ی بچووك ومامناوه‌ند ده‌كات.


ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆچIOM له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانیاندا، هاوكاری دارایی ئه‌و پرۆژه‌ بچوك و مامناوه‌ندانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌لیكاری زیاتر بخه‌ره‌خسێنێ و توانای فراوانكردنی كاره‌كه‌ی هه‌بێ.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیاندا"ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌ مرۆییه‌كانیان،به‌پاره‌ی نه‌قدی یارمه‌تی كه‌سانێك ئه‌ده‌‌ن،كه‌ توانای دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ندیان هه‌یه‌.

له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا" ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ژنان، شانسی زیاتریان هه‌یه‌،بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنی پڕۆژه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌ن پرۆژه‌ی خۆیان به‌م مه‌رجانه‌ی له‌هاوپێچی بڵاوكراوه‌كه‌داهاتووه‌.


هه‌واڵی زیاتر