
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا و دامەزراوەی رۆزا لۆکسمبۆرگی ئەڵمانی، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مارتن شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپەکانی پەرلەمانی ئەوروپا، فیلیپ دیجێنهاردت جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی رۆزا لۆکسمبۆرگ، فایەق یاغیزای نوێنەری دەم پارتی لە ستراسبۆرگ، د. سارا گلین و نۆرا فریز وێندنبێرگ.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی کوردستان و دەرفەتەکانی گەشەکردن کرا