بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك دژی نه‌خۆشی كۆلێرا


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی شاری سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆلێرا ده‌ستیان كرد به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێك له‌ ناو بازاره‌كانی ئه‌و شاره‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی هه‌ستان به‌ سه‌ردانكردنی ناو بازاڕی شاری سلێمانی وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خواردنگه‌ و فرۆشیاره‌ ده‌ستگێڕانه‌یان له‌ كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی كۆلێرا ئاگادار كرده‌وه‌ وه‌ ڕێنمایی پێویستیشیان پێدان بۆ چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕؤژی یه‌ك شه‌ممه‌ 25/10/2015 ده‌ستی پێكرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردن و پێدانی ڕێنمایی به‌ خواردنگه‌ و دوكانداره‌كان و فرۆشیاری خوارده‌مه‌نی ده‌ستگێڕ (عه‌ره‌بانه‌كان) هه‌روه‌ها پێدانی ڕێنمایی تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی سه‌وزه‌ له‌م وه‌رزه‌دا.

تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ په‌تای كۆلێرا له‌ شاری سلێمانی تۆمار نه‌كراوه‌ به‌ڵام وه‌ك به‌رگری گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ست پێ كرد.

جێ باسه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ له‌ داهاتووشدا ڕێ و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر كه‌ پێشێلی ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.

 

له‌ سایتی SNN وه‌رگیراوه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17