بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

واده‌ی دابه‌ش كردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دیار نییه‌


هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ڵێنی پێدانی دوو كۆبوونی نه‌وت به‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دابوو به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه‌ جێ به‌ جێ نه‌كراوه‌.

غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه‌ ده‌توانرێت ته‌نها دوو ملیۆن لتر نه‌وت بدرێت به‌ هاوڵاتیان ، له‌وه‌ش زیاتر ناتوانرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ كۆمپانیا كراوه‌.

ناوبراو ڕایگه‌یاند: پارێزگای سلێمانی ده‌توانێت رۆژانه‌ 11 ملیۆن لتر نه‌وت له‌ عه‌مباره‌كانیدا هه‌ڵبگرێت به‌ڵام له‌و بڕه‌ كه‌متر گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی 5 مانگی ڕابردوودا له‌ 1-4-2015 وه‌ تا 21-9-2015 ی ئه‌مساڵ توانراوه‌ ته‌نها 48 ملیۆن لتر دابه‌ش بكرێت.

ووتیشی: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ شاری سلێمانی به‌ڵام هه‌تا ئێستا قه‌یرانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و بڕه‌ نه‌وتی پێویستیشمان پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

جێ باسه‌ بۆ وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ شاری سلێمانی پێویستی به‌ 300 ملیۆن لتر نه‌وت هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ماوه‌ی 5 مانگی ڕابردوودا توانراوه‌ ته‌نها 48 ملیۆن لتر دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی تووشی نیگه‌رانی كردووه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17