وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌ییه دیاری ده‌كات كه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت
شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له ئاینده‌یه‌كی نزیك دا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و حاجیانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج هاتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به ماوه‌یه‌كی نزیك مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ناتوانێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات یان كۆچی دوایی كردووه یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه ده‌رچوانی 2018 ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته جێگه‌كانیان، بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 3650 دۆلاره .
شایه‌نی باسه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكۆمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه تیروپشكی ئه‌نجامی فه‌ریزه‌ی حه‌ج نوێ ده‌كاته‌وه‌ی و هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش كه ناوی دێته‌وه نه‌توانێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات ناوی ساڵانی دیكه دێته جێگه‌یان و به پێ ی تیروپشكی ئه‌م ساڵیش بۆ حاجیان 4360 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن سه‌ردانی حه‌ج بكه‌ن .