غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: له گه‌ڵ بازرگانێكدا ڕێككه‌وتین كه به‌نزین بهێنێت بۆ شاری سلێمانی به نرخێكی كه‌م و هه‌مان كوالیتی به‌نزینی عێراق، ئه‌ویش داوای كردووه كه چه‌ند به‌نزین خانه‌یه‌كی پێ بدرێت.
له ئێستادا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی پێنجوێن و دوكان ئه‌و كاره‌ی كردووه و داواشی كردووه له ناو شاری سلێمانی دا دوو به‌نزینخانه‌ی بۆ دابین بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و به‌نزینخانانه‌ی دراون به‌و بازرگانه نرخی به‌نزین بۆ (650) دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌و بازرگانه پێ ڕاگه‌یاندووین كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات نرخی به‌نزین بكات به (600) دینار.
ئه‌مه له كاتێكدا دێت له ماوه‌ی ڕابردوودا پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون بڕیاریدا كۆمپانیاكان و بازرگانه‌كان خۆیان به‌نزین بهێنن بۆ شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌نزین دروست نه‌بێت.
وه‌رگیراوه: NRT