به بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی سێ كۆگای ده‌رمان داخران به‌هۆی بوونی ده‌رمانی نایاسایی تیایاندا.
د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (3) نوسراوی فه‌رمی بڕیاری داخستنی بۆ سێ كۆگای ده‌رمان له سلێمانی ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له درێژه‌ی به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی وه‌اره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به هۆی بوونی ده‌رمانی نایاسایی فه‌رمانی داخستنیان بۆ سێ كۆگا له سلێمانی ده‌ركردووه.