مامۆستا (عبدالواحد محمد)سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاند: پێمان ڕایگه‌یه‌ندراوه كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له دوای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی نه‌داوه (30) رۆژ جارێك وه له رؤژێكی دیاری كراودا موچه‌ی مامۆستایان بدات به‌ڵكو ئێمه له كۆبونه‌وه‌ماندا له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌مان پێ ڕاگه‌یه‌ندرا كه له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت مانگانه موچه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و چه‌ند موچه‌یه‌ی تریش بدرێت كه وه‌ك قه‌رز لای حكومه‌ت ماوه.
مامۆستا (عبدالواحد محمد) جه‌ختی كرده‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب، له دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌رگیراوه: NNA