له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا لیژنه‌ی دایه‌نگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 660 دایه‌نگه‌یان له شاری سلێمانی به‌سه‌ر كردووته‌وه و به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی جێ به جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كردووه.
به پێ ی ئامارێكی لیژنه‌كه له 1-1-2015 هه‌تا 31-10-2015 (660) دایه‌نگه‌یان له سنوری شاری سلێمانی به‌سه‌ر كردووته‌وه و له ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانیان چه‌ندین سه‌رپێچیان تۆمار كردووه و هاوكات ڕێنماییی پێویستیان به هه‌موو دایه‌نگه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش جێ به جێ بكه‌ن.
فه‌ریده حه‌مه عه‌زیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا زۆربه‌ی دایه‌نگه‌كانیان له شاری سلێمانی به‌سه‌ر كردووته‌وه و له كۆی (660) دایه‌نگه (70) دایه‌نگه‌یان به هۆی بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه،(4) دایه‌نگه‌ش به هۆی بوونی كه‌م و كورتییه پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌كان ووتیشی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا جگه له سزای دارایی هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك دانه‌خراوه و هیچ شوێنێكیش ڕووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراوته‌وه، ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ چڕكردنه‌وه‌ی به‌دواداچونه‌كانیان و پابه‌ندبوونی زۆربه‌ی دایه‌نگه‌كان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه.
فه‌ریده حه‌مه عه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و بۆ پاراستنی زیاتری ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له دایه‌نگه‌كاندا به خێو ده‌كرێن به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان.