وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌ڵێنی پێدانی پاره‌ی به‌شه خۆراكی فه‌وتاوی چوار مانگی ساڵی پاری داوه.
هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان 18 هه‌زار دیناری پێ ده‌درێت و هه‌فته‌ی داهاتووش چه‌كه‌كه ده‌گاته كوردستان، ئه‌ویش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی مانگه‌كانی (9،10،11،12) ی ساڵی 2014 یه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه هه‌ر ماده‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش نه‌كرابێت به پاره قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیشی ئاگادار كردۆته‌وه كه بچنه به‌غدا و چه‌كی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن، هه‌ر كاتێكیش پاره‌كه گه‌یشته بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.