به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون و له ژێر دروشمی (سلێمانی چه‌پكه گوڵی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان )چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكرد .
دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی 231 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیه‌وه چه‌ندین چالاكی (ڕۆشنبیری ،هونه‌ری،كلتوری ،ئه‌ده‌بی،ژینگه‌ی،وه‌رزشی)ی تایبه‌ت به یاده‌كه خسته‌ڕوو، و به بێ ته‌رخانكردنی هیچ بووودجه‌یه‌ك بۆ یاده‌كه ،چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكرد له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی له‌وانه :له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سستپێكی یاده‌كه دا ئۆركێسترای تیپی مۆسیقای عیراق ، به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان پێشكه‌شكرد و چه‌ند پێشانگایه‌ك له ناو ته‌لاری هونه‌ر كراییه‌وه وه‌ك پیشانگای كاری ده‌ستی كارگه‌ی مافوری سلێمانی و پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كاری هونه‌ر مه‌ندانی سلێمانی .
دواتر چالاكی هونه‌ری وێنه‌كێشانی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی شاری سلێمانی و نمایشی فیگۆری كه‌سایه‌تیه‌كانی سلێمانی كه كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندی خۆبه‌خشی شاری سلێمانی به‌شدارییان تێدا كردبووئه‌نجامدرا،هه‌روه‌ها دروستكردنی دوو باخچه و هه‌لمه‌تی ڕواندنی 1 ملیۆن نه‌مام له سه‌ر شاخی گۆیژه ڕه‌نگ كردنی ژماره‌یه‌ك له دیواره‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆڕ و سیمینار‌و چاڵاكی جۆراو جۆری تایبه‌ت به یاده‌كه .
شایه‌نی باسه سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش ئه‌نجام ده‌درێت و به بێ ته‌رخانكردنی هیچ جۆره بوودجه‌یه‌ك.