قەزا و ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر یه‌كه‌ی ئارگێری قه‌زا و ناحییه دابه‌شكراوه،پارێزگاكه به‌پێی ناخشهی ره‌سمی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له16 قه‌زا و 61ناحیه پێك دێت به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
ناوەندی : ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ.
قه‌ره‌داغ: ناوه‌ندی قه‌ره‌داغ، سێوسێنان
شاره‌زوور: هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ، وارماوا
سەید سادق: ناوەندی سەیدسادق، سروچک
ھەڵەبجە : ناوەندی ھەڵەبجە، سیروان، خورماڵ، بیارە
پێنجوین : ناوەندی پێنجوین، گەرمک، ناڵپارێز
شارباژێر : چوارتا، سیوەیل، سیتەک، زەڵان، گاپیلۆن
ماوەت: ماوەت
پشدەر : قەڵادزێ، ھێرۆ، ھەڵشوو، ژاراوە، ناودەشت، ئیسیوی
ڕانیە : ناوەندی رانیە، چوارقورنە، حاجی ئاوە، بێتواتە، سەرکەپکان
دووکان : ناوەندی دووکان، سورداش، پیرەمەگروون، خەلەکان، خدران، بنگرد
دەربەندیخان : ناوەندی دەربەندیخان، باوەخۆشین
.........
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه هه‌ندێك له قه‌زاكانی كه ئێستا به‌شێوه‌ی ره‌سمی به به‌شێك له پارێزگای سلێمانی ئه‌ژمار ده‌كرێن پێشتر سه‌ر به پارێزگاكانی تری كوردستان بوون به‌ڵام رژێمی سه‌دام له‌چوارچێوه‌ی ته‌عریبی ناوچه‌كانی كوردستاندا ئه‌و قه‌زایانه‌ی خسته سه‌ر پارێزگای سلێمانی له‌وانه قه‌زاكانی كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ.
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم بۆ باشتر ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌ندێك له قه‌زا گه‌وره‌كانی سلێمانی دروست كردووه و به‌وه‌ش بۆ زۆربه‌ی كاروباره‌كانیان پێویستیان به گه‌رانه‌وه نابێت بۆ پارێزگای سلێمانی و خۆیان كاره ئیدارییه‌كانیان راده‌په‌رێنن له‌وانه‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی راپه‌رین.