بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئه‌شكه‌وتی پاڵه‌ گه‌وره


یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌ ناسراوه‌كانى كوردستان، به‌ پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی شوێنه‌واریی بیانی و ناوخۆیی مێژووه‌كه‌ى بۆ (9-12) هه‌زار ساڵَ به‌ر له‌ زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ،به‌ پێي سه‌رچاوه‌ی شوێنه‌وارناسان ئه‌و ئاسه‌وار و پاشماوه‌ كۆنانه‌ى تیایدا دۆزاوه‌ته‌وه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌رده‌مانێكى زۆر كۆنه‌وه‌ خه‌ڵكى له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ژیاون، ڕێگای گه‌یشتن پێی له‌ باره‌و ده‌كه‌وێته‌ دوڵی بازیانه‌وه‌،هاوكات (25) كم له‌ شاری سلێمانیه‌وه‌ دووره‌ ئه‌م هۆكارانه‌ش وایكردووه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ گه‌شتیاران سه‌ردانی بكه‌ن


 ئه‌م بابه‌ته‌ 299 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر