به ئاماده‌بوونی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی وسه‌ڵاحدین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وێستگه‌یه‌كی نوێ ی كاره‌با له ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی له شاری سلێمانی كرایه‌وه .
جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كان بۆ شاری سلێمانی و بڕی تێچووی پاره‌ی پڕۆژه‌كه زیاتر له 18 ملیار دیناره و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ش 601 ڕۆژ بووه ، شایه‌نی باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕۆڵی گرنگ و كارای هه‌یه له به‌هێزكردنی ژێرخانی كاره‌بای شاری سلێمانی.