بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

مەڵبەندەكانی فەرمانرەوای بابان پێش سلێمانی



بابانەكان پێش بونیادنانی سلێمانی مەڵبەندی حوكمرانیان لە چەند ناوچەیەك بووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
مەرگە:دێیەكی گەورەبووە لە ناحیەی بنگری قەزای دوكان, ئەم گوندە لەسەردەمی فەرمانرەوای سوڵتان سلێمانی قانوونی عوسمانی 1569 مەڵبەندی فەرمانرەوای بابانەكان بووە.
گوندی دارەشمانە: ئەم گوندە لەناوچەی پشدەر هەڵكەوتووە,لەسەردەمی فەقێ‌ ئەحمەد و بابە سلێمانی كوڕیدا لەسەدەی شازدەی زاینی مەڵبەندی بابانەكان بووە.
ماوەت كە ئێستا قەزایەو دەكەوێتە ناوچەی شارباژێر لەسەردەمی بەكر بەگ(بەكرەسور)1608-1619مەڵبەندی بابانەكان بووە.
قەڵای بەكراوا لەسەردەمی بەكربەگ و كوڕ و كوڕزاكانی 1619-1627مەڵبەندێكی تری بابان بووە

قەڵاچوالان: دەكەوێتە دامێنی شارۆچكەی چوارتاو سەر رووباری قەڵاچوالان, مێژووی زۆر كۆنە,لە ساڵی 1669-1784 بۆ ماوەی 115 ساڵ مەڵبەندی فەرمانرەوای میرانی بابان بووە.
شارێكی گەورەو گەشاوەو مەڵبەندی زانین و زانایانی ئەو سەردەمە بووە.
 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 302 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر