بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رەشەباى سلێمانى



یەكێك لە دیاردە كەشوهەوا ناسراوەكان لە سلێمانى (رەشەبایە) كە لەپرِ هەڵدەكات و دانیشتوان هەراسان دەكات. مستەر ریچ كە ساڵى 1820 سەردانى سلێمانى كردووە، دەڵێت: بەلآى ئەم ناوچەیە ئەم رەشەبایەیە, كە ئەگەر ئەمە نەبوایە  ئاوهەواى سلێمانى زۆر خۆش دەبوو.
رەشەباى سلێمانى ئەگەر لە هاویندا هەڵ بكات پلەى گەرما بەرز دەكاتەوەو ئەگەر زستانیش هەڵ بكات پلەى گەرما زیاتر نزیم دەكاتەوەو كەشێكى دژوار بەدواى خۆیدا دەهێنێت.
ناوەكەشى پرِ بەپێستى خۆیەتى و لەبەر زیان و نارەحەتییەكەى ناونراوە رەش-با.
ئەم دیاردەیە هەر لە سلێمانى نییەو لە زۆر ناوچەى ترى جیهان كە كەش و هەوا و تۆپۆگرافیاى هاوشێوەى سلێمانییە هەیە, وەك سویسرا و چیاى رۆكى لە ئەمریكا و دۆڵى رۆن لە فەرەنسا و ئیتاڵیا .
هۆكارى ئەم بایەش بەپێى لێكدانەوەى زانستى و جوگرافى دەگەرِێتەوە بۆ ئەو جیاوازییە تۆپۆگرافییە زۆرەى هەیە لە بوونى شاخى بەرزو دەشتى پان و بەرین و دۆڵى قوڵ ، كە ئەمانەش جیاوازى لە پلەى گەرما و دواجار فشارى هەوا دروست دەكەن و رەشەباى لێ‌ دروست دەبێت.
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان