بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی:له‌ ماوه‌ی 10 مانگدا 282 شوێن ڕووبه‌ڕووی سزا كراونه‌ته‌وه‌


قائیمقامی سلێمانی ئاماری لیژنه‌ی (2) سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پێ ی ئاماره‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كه‌ هه‌زار و 521 شوێنی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش چه‌ندین شوێن به‌ هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای دارایی و داخستن كراونه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ لیژنه‌ی (2) یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا له‌ 1-1-2015 بۆ 31-10-2015 ، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی هه‌زار و 521 شوێنی كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونی پشكنینه‌كانیشدا به‌ هۆی كه‌م و كورتی و وه‌ك پێویست پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ (282) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌ و به‌شێك له‌ وانه‌ش به‌ هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای دارایی كراونه‌ته‌وه‌.

هاوڕی محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی (2) سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمیقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند:كاری لیژنه‌كانیان به‌ دواداچوونه‌ بۆ ناو بازار و هه‌موو ماركێت و ڕێستوڕانت و دوكانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌داواداچوونه‌ بۆ چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.

ووتیشی له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا 1521 شوێنیان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان 282 شوێن به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزا كراونه‌ته‌وه‌ و 21 شوێنیش به‌ هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه‌ داخراون.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2 ڕاشیگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا هیچ شوێنێك ڕووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی جۆری سه‌رپێچیه‌كان و پابه‌ندبوونی به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17