ئه‌مڕۆ 25/11/2015 به ئاماده‌بوونی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین كه‌س و چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی جێنده‌ری و جیاكاری دژی مافه‌كانی ژنان له ژێر دروشمی ( له ئاشتی ماڵه‌وه بۆ ئاشتی جیهان په‌روه‌رده‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موان) له ناو بینای پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكرد .
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له ووته‌یه‌كدا، پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان دووپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند :"كه پێویسته ژنان بتوانن چالاكانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ژنان به شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه له به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگه‌دا .
شایه‌نی باسه 25 نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ست پێده‌كات و وابڕیاره ئه‌م ساڵیش بۆماوه‌ی 16 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری تایبه‌ت به مافه‌كانی ژنان له خۆده‌گرێت .