نوێترین ئاگاداری بۆ بینینی نوێترین ئاگادارییەكان و وردەكارییەكانیان كلیكی بەشی ئاگادارییەكان لە ماڵپەرەكەمان بكەن ‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئاگادارییه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانییەوه‌


 

ئاگاداری گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى بازرگانى و پیشه‌سازیی و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستكاریكردنى پێوه‌ره‌كانى كاره‌با و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌یان كردوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كردووه‌، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكارى توندى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى 
گشتى كاره‌باى سلێمانى 
3/9/2018


 ئه‌م بابه‌ته‌ 195 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر