بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل ئاستی زیره‌كی لاواز ده‌كات


له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ره‌كانی لاوازی تێڕوانین و بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه‌ گرنگه‌كان له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ زۆرتره‌ كه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر ئینته‌رنێت و مۆبایل به‌كار ده‌هێنن.

توێژینه‌وه‌كه‌ هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌كردن و بیرچوونه‌وه‌ و نزمی ئاستی هۆشداری گه‌وره‌تره‌ له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینته‌رنێت و مۆبایل به‌ زۆری به‌كار ده‌هێنن.

دكتۆر (لی هادلنغتون) له‌ زانكۆی دی مونتفۆرد له‌ شاری (لیستر) ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر 210 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان نێوان 18 بۆ 85 ساڵ بوو ئه‌نجامدا، تیایدا داوای له‌ كه‌سانه‌ كرد هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ بیركردنه‌وه‌ و بیره‌وه‌ری هه‌یه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنن.

دكتۆر (لی هادلنغتون)بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ر چه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ زیاتر ئینته‌رنێت و مۆبایلی به‌كار هێنا ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌گه‌ری زانستی و هۆشیاری زیاتر ده‌بێت، ئه‌م ته‌گه‌رانه‌ش چه‌ند شتێك ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك پابه‌ندنه‌بوون به‌ كاته‌كان ، چاوپێكه‌وتنه‌كان ، لاوازی تێڕوانین و ئاگادارنه‌بوون له‌ كاتی قسه‌كردندا و چه‌ند شتێكی دیكه‌.


دكتۆر (لی هادلنغتون) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو توێژینه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه‌ به‌ڵام دیارده‌یه‌كی گرنگه‌ و ده‌شڵێت : ئێمه‌ ڕۆژانه‌ ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار ده‌هێنین به‌ڵام نازانین كاریگه‌رییه‌كانی چه‌ند خراپه‌.

جێ باسه‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یكی تر له‌مساڵدا ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت مۆبایل تواناكانمان له‌ بیركرنه‌وه‌دا لاواز ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان پشت ده‌به‌ستن به‌ ئینته‌رنێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری رۆژانه‌ی ژیان وه‌ك له‌وه‌ی مێشكیان به‌كار بهێنن.

 

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ سایتی عه‌ره‌بی


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17