بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شه‌ش بۆچوونی هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌


نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ نه‌خۆشی سه‌رده‌م ناوبرا به‌ تایه‌بتی پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 347 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ تۆمار كرد.

هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند بۆچوون و بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌:

 

هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: خواردنی شه‌كری زۆر تووشی جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌كات

هێشتا شاره‌زایان نازانن هۆكاری توشبوون به‌ جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ چیه‌. جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ توانای ده‌ركردنی هورمۆنی ئه‌نسۆلینی نیه‌، كه‌ هورمۆنێكه‌ یارمه‌تی شانه‌كان ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی شه‌كر له‌ خوێندا، له‌ ئه‌نجامیشدا ڕێژه‌ی شه‌كر و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

 

هه‌ڵه‌ی دووه‌م: كه‌سانی قه‌ڵه‌و توشی جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بن

چه‌ند فاكته‌رێك هه‌یه‌ تووشی جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌كات وه‌ك قه‌ڵه‌وی به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌موو خاوه‌ن كێشێكی زۆر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكته‌ری تر ڕۆڵ ده‌بینن وه‌ك مێژووی خێزانه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ دا.

 

هه‌ڵه‌ی سێهه‌م: جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ نیشانه‌ی نه‌گه‌تیڤی زۆر دیاری هه‌یه‌

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ زۆر به‌ خاوی ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێت بۆیه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ نازانێت تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌ هه‌تا تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا.نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ ئاسانی ئاگادارت ناكاته‌وه‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ڵام نیشانه‌ به‌ناوبانگه‌كان بریتیین له‌ تینیویه‌تی زۆر ، برسیه‌تی ، میزكردنی به‌رده‌وام.

 

هه‌ڵه‌ی چواره‌م: مه‌ترسه‌ له‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌

له‌ كاتی پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌سه‌كه‌ وه‌ك (چاره‌سه‌ركراو، نه‌خۆش ، یان كه‌سێكه‌ كه‌ ده‌ناڵێنێت له‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌) ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌ڵام بوونی ئه‌و نیشانه‌ نه‌خۆشیانه‌ی تایبه‌تن به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ واتا زیادبوونی توشبوونه‌ به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند له‌ ده‌ستدانی له‌سه‌دا 7%ی كێشی له‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ له‌سه‌دا 58% كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

 

هه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره‌ جۆری دووه‌م نیه‌ به‌ڵام ده‌توانرێت كۆنترۆڵی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بكرێت له‌ ڕێی په‌یڕه‌و كردنی شێوه‌ی ژیانێكی ته‌ندروست و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و به‌كارهێنانی ئه‌نسۆلین.

 

هه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ڕێجیم پێكردنی كه‌سانی توشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌

خواردنی خواردنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كارێكی زۆر پێویست نیه‌، به‌ڵام نهێنیه‌كه‌ له‌وه‌ دایه‌ چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك و گونجاو بخورێن.خواردنی كاربۆهیدرات و نه‌شا و شیرینیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو كار ناكاته‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وه‌رزشی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزش كردن به‌كار هێنانی كلوكۆز له‌ خوێندا زیاد ده‌كات، له‌ گه‌ڵ خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌ و دانه‌ویڵه‌كاندا.

 

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ سایتی عه‌ره‌بی


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17