به پێ ی ئاماری لیژنه‌ی ڕێستورانته‌كان له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا له سنوری شاری سلێمانی (394) ڕێستوڕانت به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای مادی كراوه‌ته‌وه، و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی یاساییان له گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه لیژنه‌ی ڕێستوڕانته‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا له به‌رواری 1-1-2015 تا وه‌كو 1-11-2015 ، (1360) سه‌ردانی بۆ ڕێستوڕانت و هۆتێل و چێشتخانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه و له‌و سه‌ردانانه‌شدا به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ (394) شوێن كراوه.
له باره‌ی ئاماره‌كه‌وه (سامان عمر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستوڕانته‌كان ڕایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له ڕێستوڕانته‌كانه‌وه (36) شوێن داخراون و (11) شوێنی تریش ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ووتیشی له درێژه‌ی سه‌ردانكردنمان بۆ ڕیستورانت و شوێنه گشتییه‌كان ڕێنماییی پێویستیان پێده‌درێت و له كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا ئاگادار ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا مامه‌ڵه‌ی یاساییان له گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی 22 تۆن و 588 خۆراك و گۆشتی خراپ بوو كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون.