بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە سلێمانى بەكارهێنانى سەتڵى رەنگاو رەنگ بۆ ماست قەدەغەدەكرێت



لە سلێمانى بەكارهێنانى سەتڵى رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانى ترى خواردن قەدەغە دەكرێت و قائیمقامى شارەكەش دەڵێت مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووى سزاى یاسایى دەكرێتەوە , 
ئەمڕۆ چوار شەممە 24.4.2019, ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكانى قائیمقامیەتى سلێمانى و لیژنەى تەندروستى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى كۆبووەوە و دواى خستنەڕووى ئەو بەڵگەو بەدواداچونانەى كە بۆ بەكارهێنانى سەتڵى رەنگاو رەنگ كراوە بڕیاردرا بەكارهێنانى ئەو جۆرە سەتڵە بۆ ماست قەدەغە بكرێت ,  
لە بارەى بڕیارەكەوە ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند: بەپێى ئەو توێژنەوە و بەدواداچونانەى كە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانەوە كراوە بەكارهێنانى سەتڵى رەنگاو رەنگ بۆ ماست زیان بەتەندروستى مرۆڤ دەكەیەنێت و بەهۆى زیانە تەندروستیەكانیەوە بڕیارى قەدەغەكردنیان داوە ,  قائیمقامى سلێمانى ووتیشى: مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووى سزاى یاسایى دەكرێتەوە ,
هەر پەیوەست بەو بڕیارە لەشكر حەمید سەرپەرشتیارى لیژنەكانى تەندروستى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى راگەیاند : بەكارهێنانى سەتڵى زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانى ترى خواردن دەبێتە هۆى كارلێك كردنى هەندێك مادەى زیان بەخش لەگەڵ ماستەكەدا كە ئەمەش زیان بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجە , ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد زۆربەى سەتڵە رەنگاو رەنگەكان لەمەوادى دووبارە بەكارهاتوو دروست دەكرێت كە بەهیچ جۆرێك دروست نیە خواردنى تێیدا هەڵبگیرێت , لەشكر حەمید دەشڵێت سەتڵى سپى سادە بۆ ماست گونجاوە بەكاربهێندرێت و پێویستە لۆگۆیەكى سێ گۆشەى لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "2یان4" كرابێت , ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد بەكارهێنانى سەتڵەكانى "شوشە و فافۆن و گلى سورەوەكراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و هیچ گرفتێكى نیە , 
هەروەها گۆران قادر سەرۆكى لیژنەهاوبەشەكانى قائیمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند: دواى بڕیارى قەدەغەكرنى سەتڵى رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانى ترى خواردن رێگە بەهیچ فرۆشگا و ماركێتێك نادەن ئەو جۆرە سەتڵانە بكاربهێنێت و لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستى بەسەردا دەگیردرێت . 

                      راگەیاندنى قائیمقامیەتى سلێمانى
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09