بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شوكوڵاته‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌


له‌ پێشوودا چه‌ند بۆچوونێك هه‌بوو گوایه‌ هه‌نگوین و لیمۆ چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌ به‌ڵام پرۆفیسۆر ألین موریس ، شاره‌زای پێشكه‌وتوو له‌ بواری كۆكه‌ و پزیشكی هه‌ناسه‌ وه‌ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی دڵ و ده‌مار و كۆئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه‌ له‌ زانكۆی هال ، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ شوكوڵاته‌ باشترین رێگایه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و ئارامكردنه‌وه‌ی كۆكه‌.

موریس ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد له‌ ڕێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتن، ئه‌ویش پاش ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجامدرابێت له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌.

ناوبراو ڕوونی كرده‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند چاره‌سه‌رێكی تازه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ كاكاو پێكدێت ، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش باشتره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێشتر به‌كارده‌هێنران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌.

توێژه‌ره‌كان به‌راوردێكیان كرد و گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێكهاته‌كه‌ی كاكاو بووه‌ نیشانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆكه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا تیایاندا چاره‌سه‌ر بووه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 163 نه‌خۆش ئه‌نجامدرا، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی دوانزه‌ مانگی داهاتوودا له‌ یه‌كێك له‌ گۆڤاره‌ پزیشكیه‌ تایبه‌ته‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ده‌یسلمێنێت شوكوڵاته‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی كۆكه‌، پێشتر چه‌ند توێژه‌رێك له‌ كۆلێژی ئه‌مپریال له‌ له‌نده‌ن ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد ماده‌ی (الثيوبرومين) كه‌ له‌ كاكاودا هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر كارده‌كات وه‌ك له‌ ماده‌ی (الكودایین) كه‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاردێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری كۆكه‌ به‌ شوكوڵاته‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ك نامۆیه‌ به‌ڵام توێژه‌ره‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ ئه‌و سوودانه‌ی كه‌ له‌ شوكوڵاته‌دا هه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌ كاكاودا هه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ی: سایتی عه‌ره‌بی



هه‌واڵی زیاتر