بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هێنانە ناوەوەی مەوادی زیانبەخش قەدەغە دەكرێت


لە دەروازە و خاڵە سنورییەكانی پارێزگای سلێمانی مەرجەكانی سەلامەتی و پشكنین توندتر دەكرێنەوە و رێگریی تەواو لەهاتنەناوەوەی هەموو جۆرەكانی كاڵا و خواردنی  زیانبەخش بەتایبەت ماددە پلاستیكییەكان دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامادەبونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەسەرپەرشتیی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەڕێوەچوو،  ئامانج لە كۆبوونەوەكە توندكردنی رێوشوێنەكانی پشكنین و مەرجەكانی سەلامەتی و ئەو رێكارە یاساییانەیە  كە لە دەروازە و خاڵە سنورییەكان لە كاتی هاتنەناوەی كاڵاو شتومەكدا دەگیرێتەبەر. 
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: هاتنەناوەوەی هەندێك مەوادی زیانبەخشی وەك پلاستیك و نایلۆن زیان بە ژینگە و تەندروستیی هاوڵاتیان دەگەیەنێت و پێویستە بەر لە هاتنەناوەیان لە خاڵە سنورییەكان رێگرییان لێبكرێت.
دوای تاووتوێكردنی هەموو ئەو لایەنانەی كە پەیوەستن بە مامەڵەی خاڵە سنورییەكان و هاوردەكردنی كاڵا و شتومەك و گۆڕینەوەی راو سەرنجی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەشداربوانی كۆبوونەوەكە گەیشتنە ئەم ئەنجامانە: 
1. لە دەروازە و خاڵە سنورییەكان رێگریی تەواو لە هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە كاڵا و شتومەكێكی زیانبەخش بكرێت بە تایبەت پلاستیك و نایلۆن.
2. ئەو مەوادە پلاستیكیی و نایلۆنانەی كە لە خاڵە سنورییەكانەوە هاوردە دەكرێن، پێویستە مەرجەكانی كوالێتی كۆنترۆڵیان تێدا بێت.
3. رێكار و مەرجەكانی پشكنین لە خاڵە سنورییەكان توندتر بكرێنەوە، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان.
4. لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكان لە خاڵە سنورییەكاندا هاوكاریی و كارئاسانیی پێویست پێشكەش بە بازرگان و سەرمایەدارەكان بكرێت. 
5. لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەماهەنگیی و پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن بۆ ئەوەی گرفت و كەموكورتییەكان دەستبەجێ چارەسەر بكرێن.
6. ئەو كارگانەی كە لەناوخۆی پارێزگای سلێمانی سەتڵی پلاستیكی دروست دەكەن، پابەند دەكرێن بە مەرجەكانی كوالێتی و تەندروستی، هەر كارگەیەك مۆڵەتی نەبێت یان مەوادی زیانبەخش بەرهەم بهێنێت رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
6. پێویستە كارگەكانی ئاوی خواردنەوە، ئەو دەبانەی كە بەكاریان دەهێنن لەمەوادی سەرەتایی دروست بكرێن و مەوادی ریسایكلین نەبن، لەكاتی گواستنەوەشیاندا داپۆشراو بن و لە بەر تیشكی خۆردا نەگوازرێنەوە. 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09