بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ مانگی یه‌كدا 17 تۆن مه‌وادی خراپ بوو له‌ ناوده‌برێت


له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كدا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن 17 تۆن و 800 سه‌د و په‌نجا كیلۆگرام مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ، به‌شێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی له‌ ناوبراون.

خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) ڕایگه‌یاند: له‌ به‌رواری 1-1 هه‌تا 31-1-2016 له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كاتی سه‌ردانه‌كانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌ خۆراك و مه‌وادی خراپ بوو ده‌ستی به‌سه‌ر 21107 پارچه‌ له‌ خۆراك و كه‌لوپه‌لی جوانكاری و پاك كه‌ره‌وه‌ و خۆراكی مناڵان و میوه‌دا گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ووتی: سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی له‌ناوبراوه‌ 17 تۆن و 800 سه‌د و په‌نجا كیلۆگرام بووه‌، كه‌ به‌شێكی ئه‌و مه‌وادانه‌ له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كانیان بووه‌ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كان له‌ هه‌بوونی كه‌ل و په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌.


هه‌واڵی زیاتر