بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕوونكردنه‌وه‌یك له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانی نوێنه‌ری سه‌ندیكای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن گوایه‌ ئه‌وان به‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاری خۆیان هه‌ستاون به‌ دابه‌زاندنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و هاووڵاتیان، به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌ پارێزگای سلێمانی به‌ نیازه‌ جێ به‌ جێ بكات بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئه‌و پێداویستیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ قورسایی سه‌رشانی هاووڵاتیان كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ تووشی بوون.

هه‌روه‌ها ووتی: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یكی فراوان له‌ گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی و ئاساییشی ئابووری و لیژنه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و سه‌ندیكای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان سازكراوه‌، تێدا باس له‌ ڕه‌وشی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ شاری سلێمانی كراوه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بڕیاردرا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ 6 هه‌زار دینار بۆ مانگی شوبات، ئه‌مه‌ش دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ ڕازیكردنیان به‌و نرخه‌.


هه‌واڵی زیاتر