بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی پرۆژەیەك دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئاڵوگۆڕیش لە فەرمانی پرۆژەیەكی دیكەدا دەكرێت، كە پێشتر دوو فەرمانی جیاوازی بۆ دەرچوە.
بە فەرمانی ژمارە (14107) كە لە 27/10/2019دا دەرچوە و واژۆی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیی لەسەرە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر بودجەی (نەوت / 2) و بەپێی یاسا و رێنماییەكان، بڕی 4 ملیۆن و 39 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی یاریگای شانەدەری تیپە میلییەكانی سەیدسادق، كە بە شێوازی راستەوخۆ لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە دوای هەفتەیەك لە دەرچونی فەرمانەكەوە، لە ماوەی 15 رۆژ كاركردندا تەواو دەكرێت، پرۆژەكەش گوژمەی پرۆژە و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرێت.
بە پێی فەرمانێكی دیكەی پارێزگاری سلێمانی بە ژمارە (14050) كە رۆژی 27/10/2019 دەرچوە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە (9737) لە 6/8/2019 و كاركردن بە فەرمانی ژمارە (7385) لە 27/6/2019 كە تایبەتە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی هەڵكەندنی بیر بە قوڵیی (150م) بۆ دەروازەی دەربەندی بازیان لە ناحیەی بازیان.
بە گوێرەی فەرمانی ژمارە (7385)، لەسەر بودجەی (نەوت / 1) و بە پێی یاسا و رێنماییەكان بڕی 7 ملیۆن و 252 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەكە و پێویستە دوای هەفتەیەك لە دەرچوونی فەرمانی ژمارە (14050)، لیژنەی جێبەجێكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی لە ماوەی 25 رۆژی كاركرندا پرۆژەكە جێبەجێ بكات.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber