بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەشت پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 150 ملیۆن دینار


پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفت ‌و كەموكورتییەكان ‌و باشكردنی ئەدای فەرمانگەكان ‌و خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگا، هەشت پرۆژە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی فەرمانی كردوە بە جێبەجێكردنی هەشت پرۆژە كە بڕی 151 ملیۆن ‌و 222 هەزار ‌و 400 دیناری عێراقییان بە پێی یاسا ‌و رێنماییەكان بۆ تەرخان كراوە ‌و گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن، پرۆژەكانیش بەشێوازی راستەوخۆ ‌و لەسەر بودجەی (نەوت/1) ‌و (نەوت/2) جێبەجێ‌ دەكرێن، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (10091) لە 19/8/2019، بڕی 16 ملیۆن ‌و 128 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی دوو ژوور بۆ فەرمانگەی تێبینەرایەتی تۆماركردنی خانووبەری سەیدسادق لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەیدساقەوە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێی دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (10300) لە 22/8/2019، بڕی 34 ملیۆن ‌و 534 هەزار ‌و 900 دینار تەرخان كراوە بۆ راكێشانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی تانكی (50م3) ‌و ژووری بیر بۆ گوندی كانی مێو لە قەزای شارباژێڕ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
سێهەم: بە فەرمانی ژمارە (10302) لە 22/8/2019، بڕی 59 ملیۆن ‌و 664 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینا و چارەسەركردنی سەقفی هۆڵی كارتی نیشتمانیی سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی پارێزگا لە ماوەی 80 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (10303) لە 22/8/2019، بڕی 694 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی جامخانەی (P.V.C) بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیتەك لە قەزای شارباژێڕ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی پارێزگا لە ماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (10304) لە 22/8/2019، بڕی 23 ملیۆن ‌و 857 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دابینكردنی بۆری ‌و راكێشانی هێڵی ئاو بۆ 35 ماڵی گوندی گەورەدێ‌ لە ناحیەی گاپیڵۆن قەزای شارباژێڕ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (10305) لە 22/8/2019، بڕی 4 ملیۆن ‌و 894 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دانانی قۆڵی رووناكی لە سەرەتای شارۆچكەی بەردەقارەمان لە ناحیەی بازیان لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.
حەوتەم: بە فەرمانی ژمارە (10306) لە 22/8/2019، بڕی 7 ملیۆن ‌و 59 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی ژوورێك بۆ بینای مەڵبەندی دابەشكردنی كتێب لە عەربەت، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی بیناسازییەوە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
هەشتەم: بە فەرمانی ژمارە (10307) لە 22/8/2019، بڕی 4 ملیۆن ‌و 391 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای مەڵبەندی دابەشكردنی كتێب لە عەربەت، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی بیناسازییەوە لە ماوەی 25 رۆژ كاركردندا تەواو دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر