بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پڕۆژەی چوارڕیانی كۆبانێ كرایەوە


دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەی چوار ڕیانی كۆبانێ لەكارەكانی وەستا‌و پێشبینی ئەوەشكرابوو، تا دوای قەیرانی دارایی پڕۆژەكە نەكرێتەوە، بەڵام لەلایەن دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی، ئەو ڕەشبینییە شكێندراو توانی بڕێك پارە بۆ پڕۆژەكە تەرخانبكات و ئەمڕۆش بەشی سەرەوەی بكرێتەوە.

پێشتر لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە چەندین هەوڵدرا بۆ ئەوەی لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە بودجە بۆ پڕۆژەكە تەرخانبكرێت، دواجاریش توانی وەزارەتی دارایی ڕازیبكات بەوەی، بڕێك پارە بۆ پڕۆژەكانی سلێمانی دابینبكات‌و دوبارە پڕۆژەكەی خستەوە كار.

ئەمڕۆش لەمەراسیمێكدا كە هەریەكە لەبەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم‌و بەشێك لەبەرپرسانی حكومی‌و حیزبی سلێمانی ئامادەبوون، بەشی سەرەوەی پڕۆژەی چواڕییانی كۆبانێ كرایەوە، لەمەراسیمەكەدا قوباد تاڵەبانی بەگرنگ باسی كردنەوەی پڕۆژەكە‌و هەواڵەكانی پارێزگاری سلێمانیكردوو ڕایگەیاند، كۆبانێ ئەو بەرگریكردنەیە كە بەهاوكاری پێشمەرگەو شەڕڤانان، لوتی گروپی تیرۆریستی داعشی شكاندو بوە بابەتی سەر زمانی هەموو جیهان. 

تاڵەبانی وتیشی: جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگی وەك پردی كۆبانێ لەم قەیران و ئاڵۆزییانەدا لەشارێكی وەكو سلێمانی، كارێكی ئێجار گەورەو زۆریش گرنگە.

پرۆژەی یەكتربڕی كۆبانێ لەئێستادا لە 63% كارەكانی تەواوبووە، ئەمڕۆ تەنها بەشی سەرەوەی پرۆژەكە كراوەتەوە.

ئەم پرۆژەیە لە 2014/5/5 دەستی بەكاركردن كردووە كە بودجەكەی بڕی (19) ملیار و (360) ملیۆن دینارە،لەئایندەیەكی نزیكیشدا بەشەكانی دیكەشی دەكرێتەوە، لەئێستاشدا كردنەوەی بەشی سەرەوەی گرنگییەكەی لەوەدایە، كە كاتێكی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێنێتەوە، لۆدێكی زۆر لەسەر شەقامەكان ناهێڵێت.

ش،ع


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09