بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سیمینارێك بۆ هەڵسەنگاندنی ماستەرپلانی هاتوچۆ


سیمینارێكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ماستەرپلانی هاتوچۆ بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش داوا دەكات بە وردیی كار لەسەر پرۆژەكە بكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 12/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی بەڕێز جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەریی، بەشداریی كرد لە سیمیناری تایبەت بە پرۆژەی ماستەرپلانی هاتوچۆی سلێمانی، كە لەلایەن كۆمپانیای بێرنەری ئەڵمانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ئەم پرۆژەیە یەكەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئومێد دەكرێت بە شێوەیەكی زانستی و تەكنیكیی كار بۆ ڕێكخستن و پێشخستنی هاتوچۆ لە شاری سلێمانیدا بكات.
لە میانی سیمینارەكەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لە بارەی وردەكارییەكانی پرۆژەكە.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پێشنیاز و پێداویستییەكانی پارێزگای سلێمانیی خستەڕوو، داوای لە بۆردی سەرپەرشتیاری پرۆژەكەش كرد، بە وردیی و شایانانە پلان و سیناریۆ و نەخشەی شایستە و زانستی بۆ ئەم بوارە دیاریی بكەن، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09