بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار پیرۆزبایی كردنەوەی پیشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب دەكات


پارێزگاری سلێمانی لە میانی كردنەوەی یەكەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری سلێمانی، پیرۆزبایی لە خەڵكی سلێمانی ‌و تەواوی كوردستان دەكات و داوا دەكات گرنگیی زیاتر بە بواری ئەدەب ‌و روناكبیریی بدرێت.
رۆژی پێنجشەممە 14/11/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی بەڕێزان جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‌و وەزیری رۆشنبیری ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی حكومی، بەشداریی لە كردنەوەی یەكەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی كتێبدا كرد لە شاری سلێمانی كە لە ناوچەی تاسڵوجە بەڕێوەچوو.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد، دەستنیشانكردنی سلێمانی وەكو پایتەختی رۆشنبیری ‌و ناساندنی وەكو شاری ئەدەبیی داهێنەر، دەستكەوتێكی گرنگە بۆ پارێزگاكە ‌و تەواوی كوردستان.
داواشی كرد گرنگیی زیاتر بە بواری ئەدەب ‌و رۆشنبیریی بدرێت ‌و ئەو بۆنانە لە تەواوی كوردستاندا بەردەوامییان هەبێت، جەختیشی كردەوە، پێویستە پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە شێوەیەكی بەردەوام كار بكات.
بۆ بینینی دەقی وتاری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=PzWh0Hoqx34&feature=youtu.be

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09