بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پانێلێكی تایبەت بە شاری داهێنەری ئەدەبیی


پانێلێكی تایبەت بە ناساندنی سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبیی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش جەخت لەوە دەكاتەوە ناساندنی سلێمانی لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە وەكو شاری داهێنەری ئەدەبیی دەستكەوتێكی گرنگە.
ڕۆژی دووشەممە 15/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە پانێڵی تایبەتمەندیی ئەدەبیی و كلتوریی شاری سلێمانی، كە لەلایەن بەشی چالاكیی وێژەیی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانییەوە رێكخرابوو.
پانێلەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی ‌و روناكبیران ‌و نوێنەری رێكخراوەكان ‌و بەرپرسانی حكومیی بەڕێوەچوو، كە بە بۆنەی ناساندنی سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەبیی، بۆ بەڕێزان (د. محەمەد دلێر میسریی، د. دڵشاد عەلی ‌و بابەكر دڕەیی) ڕێكخرابوو و بەڕێوەبردنیشی لەلایەن بەڕێز ڕامیار مەحمودەوە بوو.
لە میانی پانێلەكەدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ كرا لە بارەی كار و چالاكییە هونەریی ‌و ئەدەبیی ‌و كەلتوورییەكان، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، ناساندنی سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبیی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ سلێمانی ‌و كوردستان، بۆیە ئەركی هەموانە هاوكار بن بۆ پەرەدانی زیاتر بە بوارە ئەدەبیی ‌و كەلتورییەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09