بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار پێشوازیی لە دوو پاڵەوانی وەرزش دەكات


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە دوو وەرزشكار دەكات كە بوونەتە پاڵەوانی لەشجوانی ‌و كیك بۆكسینگ ‌و خەڵاتی رێزلێنانیان پێشكەش دەكات.
ڕۆژی دووشەممە 23/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان پاڵەوانانی لەشجوانی و كیك بۆكسینگ و سوپاس و ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانیی پێشكەشكردن و پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ دەربڕین.
پاڵەوانی لەشجوانی بەڕێز ئارام ئەمین بەشداریی لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكانی كردووە لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، دانیمارك و سوید ‌ولە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا سیانزە مەدالیای بردۆتەوە،  ئەمساڵیش پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی جیهان بە دەست هێناوە و سێ مەدالیای ئاڵتونی وەرگرتوە كە یەكێكیان مەدالیای پاڵەوانی پاڵەوانەكانە،  ئەوەش یەكەمجارە یاریزانێك لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی ئەو مەدالیایە بەدەستبهێنێت.
هەروەها پاڵەوانی كیك بۆكسینگ بەڕێز سامی كەریم ئەحمەد لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی كیك بۆكسینگدا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە و پشتێنی ئاڵتونی بردۆتەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لێكردن بۆ ئەو دەستكەوتە گەورانە ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ‌و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشین، ئامادەیی پارێزگاشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنیان لە پێناو پێشخستنی وەرزش لە پارێزگاكەدا، لای خۆیانەوە هەردوو پاڵەوان سوپاسی بەڕێز پارێزگاریان كرد بۆ پێشوازییە گەرمەكە ‌و پشتیوانییەكانی لە كەرتی وەرزش ‌و وەرزشوانان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09