به‌رپرسی بەشی بەڕێوەبردن و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون له نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی عه‌ربه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كانی عه‌ربه‌ت و باریكه‌و ئاشتی و به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و لێپرسراوی پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كان و به‌شێك له موختاری كه‌مپه‌كان كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی كۆنووسی لیژنه‌ی نه‌هێشتنی دیارده‌ی سواڵكردن به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌سنوره‌كه نیشته‌جێن و چۆنێتی وه‌رگرتنی رێكاری ئیداری و یاسایی به‌رامبه‌ریان.
هه‌مان رۆژ به‌رپرسی بەشی بەڕێوەبردن و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ردانی رێكخراوی DOLSA كرد بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی جل و به‌رگ به‌سه‌ر منداڵانی په‌نابه‌ردا و نزیكه‌ی 4000 هه‌زار منداڵ سودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسێفه‌وه دابین كراوه‌و و منداڵانی 1-14 ده‌گرێـته‌وه‌و رێكخراوی DOLSA جێبه‌جێی ده‌كات.