بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كار بۆ خستنەوەگەڕی پرۆژەكان دەكرێت


وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و بڕیاری پێویست لە بارەی خستنەوەگەڕی پرۆژەكان ‌و پەیڕەوكردنی لامەركەزییەتی زیاتر دەدرێت.
ڕۆژی سێشەممە 27/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە وەفدی باڵای سەرۆكایەتیی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی بەڕێز دكتۆر ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێزان سەرۆك و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆ لەسەر باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ڕێنمایی و ڕێكارە ئیداریی و داراییە پێویستەكان كرا.
بەڕێز سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سڵاو و سوپاسی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی گەیاندە پارێزگای سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی سلێمانی، جەختی لەسەر كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە بە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە حكومەتە خۆجێییەكان و پەیڕەوكردنی لامەركەزییەت لە جێبەجێكردن و مەركەزییەت لە چاودێریكردندا بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی دەرفەتی سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان و تەواوكردنی پڕۆژەكان.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویستیش لەبارەی داواكاریی و پێداویستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە درا بەتایبەتی پەیوەست بە خستنەوەگەڕی پڕۆژەكان و زیادكردنی بودجەی بەكاربردن و دابەزاندنی دەسەڵاتی زیاتر بۆ پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكان و چارەسەركردنی گرفتە كارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزارییەكان.
پلانی شەش مانگی داهاتووی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی تاووتوێ كرا و میكانیزمی یاسایی و كارگێڕیی و دارایی پێویست بۆ خێراتر و باشتر و شەفافانەتر بەڕێوەبردنی كاروبارەكان دیاریكران، كە دواجار هەموویان لە خزمەتی باشتری هاووڵاتیان و دروستكردنی دەرفەتی كار و سەرمایەگوزاریی و بوژاندنەوەی بازاڕدا دەكەونەوە.
بەڕێز سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی تەواوی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕیی و دامەزراوە دەوڵەتییەكان دەربڕی و بڕیاردرا چەند كۆبوونەوەیەكی تر بەپێی تایبەتمەندیی فەرمانگەكان ڕێكبخرێن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەڕۆژی نمایشکردنی بووتکامپی گرین تێک
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (DONGJIN GROUP)ی چینی و تیمی هاوڕێی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئینستیتوتی کوردستان
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان گروپی کەشکۆڵ لەزانکۆی ئەمریکی لەعیراق/ سلێمانی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04