بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پاییزی سلێمانی؛ پارێزگایەكی سەوز


وەك پارێزگای سلێمانی، بەردەوام لە هەوڵی زیاتركردنی ڕوبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە و خاك و ئاو و چارەسەركردنی خۆڵوخاشاك و ئاوی قورس و بەكارهێنان و پەرەپێدانی وزەی پاك و كەرەستەی گونجاو و جوانكردن و باشكردن و چاكردنی پارێزگاكەمانداین.
سوپاسێكی بێهاوتامان هەیە بۆ هەموو ئەو ئەندازیار و باخەوان و دارەوان و جوتیار و كرێكار و كارمەند و كەس و ڕێكخراو و دەستە و دامەزراوەی دەوڵەتیی و نەمامگا و شەتڵگا و گوڵخانە و كۆمپانیایانەی؛ كە هەمیشە خۆنەویستانە و خۆبەخشانە و خەمخۆرانە، بۆ گەشەپێدانی زیاتر و سەوزكردن و پاراستنی ڕوبەری زیاتری پارێزگاكەمان؛ لەگەڵماندان.
لەسەر ئەركی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی تەواوكاریی نەمامچاندن دەستپێدەكەینەوە، دەخوازم هەموومان لە ماڵەكانی خۆمان و لە كۆڵان و گەڕەكەكانی خۆمانەوە دەستپێبكەین و بەردەوام بین، تا هەر پنتێكی ئەم پارێزگا و نیشتمان و گەردوونە.
ئێمە ئەمە تەنها لەبەرئەوە ناكەین كە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨وە سلێمانیمان كردۆتە ئەندام لە پەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ وزە نوێكان و كەشوهەوا لە ئەوروپاو، خاوەنی یەكەم ماستەرپلانی پەسەندكراوی یەكێتیی ئەوروپا و ڕێكخراوی UNDPین لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا، بەڵكو باوەڕی تەواومان بە پاراستنی ژینگە و دروستكردنی زەمینەی لەباری ژیان و بنیاتنانی زانستییانە و ئەندازەییانە و هونەرییانەی شار و ئاوەدانیی و گوند و لادێكانمان هەیە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٩/ ١١/ ٢٠٢٠

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24