بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەی 2020


پرۆژەی شاری سلێمانی 2020، پرۆژەیەكی ستراتیژیی شاری سلێمانییە و لەسەر شەقامی سەرەكیی سلێمانی - عەربەت ئەنجام دەدرێت و بە چەند قۆناغێك لەسەر رووبەری (4700) هێكتار زەوی كە دەكاتە نزیكەی (55 كم 2) جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتییە لە: پێگەی پرۆژەكە دەكەوێتە ناو ساوری ماستەرپلانی سلێمانی لە باشووری شاری سلێمانی كە شەقامی سەرەكیی سلێمانی – عەربەت بە درێژیی (9 كم) بە ناوەڕاستی پرۆژەكەدا كە لە فولكەی قەرەداغ دەست پێدەكات و هەتا كۆتایی ماستەرپلانەكەیە، پرۆژەكە نزیكەی (4700) هێكتارە كە دەكاتە نزیكەی (55 كم 2)  و دەكاتە (22.000) دۆنم.
* پرۆژەكە لە بەشی باكور و رۆژئاواوە بە شەقامی (60م) ‌و لە بەشی رۆژهەڵاتەوە بە شەقامی (40م) و لە باشوریشەوە بە شەقامی (100م) دەورە دراوە و هێڵی شەفەمەندەفەری سلێمانی - كەركوك كە لە ماستەرپلانی پەسەندكراوی شاری سلێمانیدا دانراوە بە پرۆژەكەدا تێپەڕدەبێت.
* بیرۆكەی پرۆژەكە بۆ بەهێزكردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە بۆ شاری سلێمانی كە چەندین هەلی كار دەڕەخسێنێت و لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەیەكی نیشتەجێ و ئاوەدانییە.
* چالاكیی شارەكە هەریەك لە ناوچەی نیشتەجێ و ناوچەی لۆجستی لەخۆدەگرێت بەڕەچاوكردنی ماستەرپلانی شاری سلێمانی.
* ناوچەی نیشتەجێی چەند پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت لەوانە: (شاری مامۆستایان، ئابوریناسان، ئاسۆی گەش) و سەرجەمیان پەسەندكراون لە بەشی ماستەرپلان.
* چەند جێكراوەیەكی نیشتەجێی تیادا كراوە بۆ مەبەستی قەرەبووی خاوەن مافەكانی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.
* هەریەك لە دارستانی پاركی شێخ وەیساوا و سەرقەبرانی نوێی سلێمانی دەكەوێتە پرۆژەكەوە.
* لە سنوری پرۆژەكەدا چەند گوندێك هەن كە سنوریان پارێزراوە بەپێی ماستەرپلانی شارەكە، لەوانەش گوندەكانی (ژاڵەی سەروو، ژاڵەی خواروو، رازیانە، شێخ وەیساوا، فەرەج ئاوا، كۆڵەبی، داربەڕوولە، هوانە و ...هتد)
•    لە ماستەرپلانی شارەكەدا بەشێكی بۆ (CBD) سەنتەری شارەكە و چالاكیی بازرگانیی و پەروەردەیی و تەرفیهی دانراوە بۆ خزمەتكردنی تەواوی پرۆژەكە.
•    ناوچەی لۆجستی دابەشكراوە بەسەر (14) زۆندا كە هەریەكەیان بۆ جۆرە چالاكییەك دانراوە بەپێی (TOR) پرۆژەكە پێكدێت لە:
Z1 Logistic Center
Z2 Construction equipment
Z3 Building Material
Z4 Car and vecil zone
Z5 Food related zone
Z6 agriculture zone
Z7 medical zone
Z8 furniture and home accesearios
Z9 custom and excise zone
Z10 print and advertising zone
Z11 general warehouse
Z12 government related zone
Z13 light industry and handcraft
Z14 light industry
 زۆنی 1: پێشنیاركراوە بۆ كۆمپانیای (Free area)
زۆنی 2: داواكاریی لەسەرە، بەڵام تا ئێستا هیچ تەرخانكردنێكی بۆ نەكراوە ‌و نەخشەی سێكتەری نییە.
زۆنی 3: تەرخانكراوە بۆ كۆمپانیای (HST) بۆ كەرەستەی بیناسازی.
زۆنی 4: هەریەك لە پرۆژەكانی (كۆگای خۆراك، كارگەی ژاڵە پلاستیك، گەنجینەكانی بلاك پوڵ)، داواكاری كۆمپانیای حەوایی لەسەرە.
زۆنی 5: نەخشەی سێكتەری هەیە كۆگای گەنجینەكانی نەوزاد و عوسە ڕەش-ی لەسەرە.
زۆنی 6: نەخشەی سێكتەری نییە و هیچ داواكارییەكی لەسەر نییە.
زۆنی 7: نەخشەی سێكتەری هەیە و چەند داواكارییەكی لەسەرە.
زۆنی 8: نەخشەی سێكتەری هەیە و هیچ داواكارییەكی لەسەر نییە.
زۆنی 9: نەخشەی سێكتەری هەیە و گەنجینەكانی (حاجی عەلی خەراجیانی) لەسەرە.
زۆنی10+12: نەخشەی سێكتەری نییە و هیچ داواكارییەكی لەسەر نییە.
زۆنی 11: گەنجینەكانی ژووری بازرگانی لەسەرە.
زۆنی 13: ناوچەی پیشەوەران و ناوچەی پیشەسازیی دووی هوانەی لەسەرە.
زۆنی 14: نەخشەی سێكتەری هەیە و رووبەرێكی لێ تەرخانكراوە بۆ مەیدانی نوێی ئاژەڵان.
ئامادەكردنی: رەنجدەر بەهادین

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02
گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 
2023-12-21
ژمارەیەك ژینگەپارێزو كرێكارو باخەوان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت
2023-12-17
پارێزگای سلێمانی... رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێت
2023-12-17
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە
2023-11-25
له‌سلێمانی پێنجه‌مین پێشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه‌
2023-11-22
پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی دەكاتەوە
2023-11-18