بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونەوەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی وشكەساڵی


كۆبوونەوەیەك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی وشكەساڵی ‌و لێكەوتەكانی ‌و چۆنێتیی چارەسەركردنی گرفتەكان.
ڕۆژی پێنجشەممە 20/5/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەبارەت بە چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵیی لەگەڵ بەڕێزان مەحمود ڕەزا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چاودێری بواری ئاو و ژینگە و دكتۆر دیار عەلی پسپۆڕی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی و عەباس عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی و سەربەست عوسمان قادر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و ئومێد حسێن حەسەن بەڕێوەبەری ئاودێریی سلێمانیدا كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی گفتوگۆكرا لە بارەی هەڕەشەكانی وشكەساڵی و مەترسییە گەورەكانی كەمبوونەوەی ئاو و تێكچوونی ژینگە و چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی كەمئاویی و وشكەساڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستیی تایبەت بەم تەوەرانە لە پارێزگای سلێمانیدا ڕێكبخرێت.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی هەنگاوەكانی پارێزگای سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی پەیوەست بەم بابەتە خستەڕوو، بە ئومێدی ئەوەی بە هەوڵی هەموو لایەك بتوانرێت بەشێوەیەكی گونجاو هەڕەشە و مەترسیی و لێكەوتە نەرێنییەكانی كەمبوونەوەی ئاو و خراپ بەكارهێنانی و وشكەساڵیی كەم بكرێنەوە.
لای خۆیانەوە بەشداربوانی كۆبوونەكە تێبینی ‌و سەرنجەكانی خۆیان لە بارەی وشكەساڵیی ‌و لێكەوتەكانی خستەڕوو، سوپاسی پارێزگاری سلێمانیشیان كرد بۆ بەدەمەوەچوونی ئەو پرسە گرنگە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09