بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەڵسەنگاندن بۆ لێكتێگەیشتننامەی سلێمانی و كوردستان دەكرێت


پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای كوردستانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی لێكتێگەیشتننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و كوردستان دەكات.
ڕۆژی دووشەممە 24/5/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی؛ سەردانی شاری سنەیان كرد و لەلایەن بەڕێزان پارێزگاری كوردستان و جێگر و یاریدەدەرانی پارێزگارەوە پێشوازیی لێكرا.
دواتر لە دیوانی پارێزگای كوردستاندا؛ هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری كوردستان و كونسوڵی ئێراندا؛ بەشدارییكرد لە كۆبونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بەندەكانی لێكتێگەیشتننامەی هاوبەشی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی و كوردستان.
لەم كۆبونەوەیەدا كە بەڕێزان جێگر و یاریدەدەر و فەرماندار و سەرۆكی زانكۆی كوردستان و سەرۆكی ژوری پیشەسازیی و بازرگانیی سنە و سەرۆكی شارەوانی سنە و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای كوردستان ئامادەی بوون؛ بە وردیی گفتوگۆ لەسەر بەندەكانی لێكتێگەیشتننامەكە و پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوریی و پیشەسازیی و كەلتوریی و كشتوكاڵیی و گەشتیارییەكانی هەردوولا كران، بە تایبەتیی لەم دۆخەدا كە كۆرۆنا هێناویەتیە كایەوە.
پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێز ئەندازیار بەهمەن مورادنیا كرد، لە بەرامبەر هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا و ڕۆڵی شایستە و دیاری لە وەرگرتنی نازناوی شاری داهێنەری مۆسیقا لە یونسكۆ و ڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەر لە هەمەدانەوە بۆ سنە و مەریوان و باشماخ و كردنەوەی ڕێگای نوێی نێوان سنە و مەریوان كە ماوەكەی بۆ یەك سەعات كەمدەكاتەوە، هەروەها كردنەوەی فڕۆكەخانەی سەقز و كردنەوەی ناوچەی بازرگانیی و پیشەسازیی لە بانە و كردنەوەی شەقامی سەردەمیانەی پیادەڕەویی لە ناوەندی شاری سنەدا و كردنەوەی پردی هەڵواسراو لە سەر ئاوێیەر و ...تاد.
بەڕێزان پارێزگاری كوردستان و ئامادەبوانی كۆبونەوەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی لەبەرامبەر شیاوانە ئیدارەدانی كۆرۆنا و بەهێزكردنی جوڵە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لە دەروازەكاندا و هەماهەنگیكردنیان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پیشەسازیی لەو وڵاتەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09