بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان چەند بڕیارێك دەدات


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، رۆژی شەممە 24/7/2021 لە دیوانی پارێزگا بە سەرپەرشتیی پارێزگار ‌و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ‌و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكە كۆبووەوە ‌و بە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد، سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا ‌و زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا.
ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەكەیە كە گشتاندنی پێ‌ كراوە بۆ سەرجەم یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی:
   
بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕوونكردنەوەی پێویست خرانە ڕوو، كە لە هەموویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبوونەوەی زۆرو خێرای پەتای كۆرۆنا دەكەن، لە كۆتاییدا بڕیاردرا بە:
١- پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن، بەتایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووریی نێوانیان و دووركەوتنەوە لە هەر بەریەككەوتن و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغییەك.
٢- پێویستە هاووڵاتیان ڤاكسینی پێویست وەربگرن وەك ڕێگایەكی پەسەندكراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكەو دوورخستنەوەی مەترسیی مردن لە تووشبووانی كۆرۆنا.
٣- پێویستە هەموو كارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەكان و كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و ڕێگا بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بەبێ پابەندبوون بەم ڕێكارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بكات.
٤- پێویستە هەموو بۆنەو چالاكییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان و هەر گردبوونەوەیەكی تر، كە دەبنە مایەی تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا، ڕابگیرێن.
٥- پێویستە دەزگاكان و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن وەك هەمیشە هاوكارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزیی و بەكارهێنانی ڤاكسینی دژ بە پەتای كۆرۆنا.
٦- پارێزگای سلێمانی هاوكارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادكردنی ژمارەی ئەوكەسانەی لە ڕۆژێكدا ڤاكسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەكی گونجاو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٤/ ٧/ ٢٠٢١

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29