بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی گەنجان دەكات


بە بۆنەی رۆژی جیهانیی گەنجانەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی گەنجان دەكات ‌و جەخت دەكاتەوە لەوەی گەنجان لە تەواوی گەردووندا، هێزی سەرەكیی گۆڕانكاریین، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:

پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ ڕۆژی جیهانیی گەنجان
‎بەناوی خودای خوڵقێنەری ئەفرێنەر
‎گەنجان و پشتیوانانی گەنجانی خۆشەویست..
‎ئامادەبووان و ئامادەكارانی بەڕێز..
‎بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی گەنجانتان لێدەكەین، دەخوازین ئەم ڕۆژە؛‌ سات و ژوانێكی بەرهەمدارانە بێت بۆ بەخۆداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی پێشینەو زەمینەو ڕەوایەتیی بیركردنەوەو پڕۆژەو پەیام و پلان و ئەنجام و ئامانجەكانی گەنجان و تەواوی مرۆڤایەتیی.
‎ڕۆژی بەشداریی كارایانەو داهێنەرانەی گەنجان بێت بۆ بەدیهێنانی خەون و خولیاو خواست و ویست و ئامانجەكانی ژیانەوەو بوژاندنەوەو گەشەكردن و پەرەپێدانێكی هاوتاو هاوسەنگی بەردەوامی وەها، كە بتوانێت لەم سەردەمەدا؛ مرۆڤایەتیی لە قوڵایی قەیران و سەختیی هەڕەشەكانی نائومێدیی و نەخوێندەواریی و ناكۆكیی و بێكاریی و نەخۆشیی و هەژاریی و كۆچی ناچاریی و پەناهەندەیی زۆرەملێیانەو تیرۆرو مادەی هۆشبەرو پیسكردنی ژینگەو دیكتاتۆرییەت و گەندەڵیی و ساختەكاریی و خۆپەرستیی و خۆسەپێنیی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و قۆرخكاریی و بێباكیی و شێواندنی ئابوریی و ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی و ستەمكاریی و مەرگەساتەكانی دەردی كۆرۆنا‌؛ دەربازبكات و ئێستاو ئایندەیەكی باشتر بۆ مرۆڤایەتیی زامنبكات.
‎گەنجان، لە هەر پنتێكی ئەم گەردونەدا؛ هێزی سەرەكیی گۆڕانكارییەكانن، ئایندە ئومێدەكانی لەسەر ئێوە هەڵچنیوە، ئومێدی هیواكانی بەردەوامبوونی لە مۆرك و ماكی ئێوەدا هەڵگرتووە، هۆشیاریی و بەشداریی و گیانی بەرپرسیارێتیی و ئامادەیی و داهێنانی ئێوەیە كە دەتوانێت سبەینێیەكی باشتر بێنێتەكایەوه، سیستمی چارەسەركردن بۆ خۆپاراستن بگۆرێت و ‎لەگەڵ كاراتربونی تەكنۆلۆژیاو فراوانتربوونی تۆڕە جاڵجاڵۆكەییە كۆمەڵایەتییەكان و ململانێ ئابووریی و داراییەكان و لێكەوتەكانی مامەڵەكردنی دراوو زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی زەویدا، كایەو بواری نوێ و دەروازەی دەربازبوون بۆ مرۆڤایەتیی بكاتەوە.
‎بەڕێزان..
‎دەرفەتەكانی خوێندن و ڕاهێنان وكاركردن لە جیهاندا بەرەو ڕێژەی مەترسیداردەڕۆن، بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەكان تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی زەوی دوو ملیار كەسی تر زیاددەكات، لە ئێستاشدا نەبوونی دەرفەتی كارو شەڕو ناسەقامگیریی و هۆكارەكانی لەسەرەوە باسكران: 30%ی كچانی گەنج و 13%ی كوڕانی گەنجی لەسەرتاسەری دنیادا بێكاركردووە، پێداویستیی ژیان و ژینگەو بژێوی گەنجان وا دەخوازێت كە دەبێت تا ماوەی پازدە ساڵی تر شەش سەد ملیۆن هەلی كار تەنها بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت.
جیهانی نوێ، لە ئێستاو ئایندەدا؛ بۆ تێپەڕاندنی هەڕەشەو مەترسیی و برسێتی و نەهامەتیی و نەخۆشیی و ناخۆشییەكان، پێویستی بەوەیە؛ مرۆڤی هۆشیار بنیاتبنێت و، هەواو ئاوو خۆراك و خاك و ژینگە، بۆ ژیان و چارەسەرو بەردەوامبوون و دەرفەتەكانی بوژانەوەو پەرەپێدانی بەردەوام بەكاربەرێت.
‎ئەمانە‌ نایەنەدی ئەگەر خودی گەنجان نەبنە بەشێكی سەرەكیی دۆزینەوەو داهێنان و فەراهەمكردنی دەرفەتەكانی كاركردن، ئەمەیش پێویستیی بە پەروەردەو ئاراستەكردن و ئاگایی و هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی و توانستە خودیی و كەسییەكانی گەنجان و دروستكردنی ژینگەی لەباری پەرەپێدانی بەردەوام و پتەو‌كردنی شەفافیەت و بێگەردیی و لێپرسینەوەو چاكسازیی و گۆڕانكاریی ڕیشەیی هەیە، پێویستیی بە ئامادەیی و پشیوانیی كۆمەڵگا هەیە، پێویستی بە ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسیی هەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە:(یاسا سەروەریی و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان)دا.
‎ئەمڕۆ، ڕۆژی گۆڕینی شایستانەی لەگەنجانەوە سەرچاوەگرتووی؛ ماتە وزەی گەنجانە، بە جوڵەوزەیەكی وەها، كە توانای پاراستن و ڕێكخستن و پەرەپێدانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیی و سروشت و ژیان و ژینگەو گەردوون و، چەسپاندنی ئاشتیی و دادپەروەریی و، ڕێكخستن و پاراستنی ئازادییەكان و، دابینكردنی ئارامیی و ئاسایش و، هێنانەكایەی ئابورییەكی ڕەوای هەبێت.
‎ئەمڕۆ، هێمایە بۆ ئەوەی؛ ئێوەی گەنجان بەتەنهانین، تەنها ماڵ و گەڕەكەكانی خۆتان؛ چاوەڕێتان نین، بەڵكو هەموو جیهان لەگەڵتانە، هەموو گەردوون چاوەڕێتانە.
‎شادو سەركەوتووبن..
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
١٢ی ئابی ٢٠٢١

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02
گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 
2023-12-21
ژمارەیەك ژینگەپارێزو كرێكارو باخەوان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت
2023-12-17
پارێزگای سلێمانی... رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێت
2023-12-17
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە
2023-11-25
له‌سلێمانی پێنجه‌مین پێشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه‌
2023-11-22
پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی دەكاتەوە
2023-11-18