بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند پرۆژەیەكی رێگاوبان لە تەواوبووندان


پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی بەرپرسانی ئیداریی ‌و كۆمپانیا جێبەجێكارەكان، چەند پرۆژەیەك بەسەر دەكاتەوە كە لە قۆناغی كۆتایی كاركردندان.
ڕۆژی یەكشەممە 5/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ئەندازیارانی شارەوانیی سلێمانی و لێپرسراوی پڕۆژەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، پڕۆژەكانی سەوزكردنی فولكەی بەردەم بەرزاییەكانی سلێمانی بۆ تونێلی پێشڕەو و چاكردنی ڕێگای دووسایدی هەواری شار بۆ بەردەم تونێلی پێشڕەو و دووسایدكردنی ڕێگای هەواری شار بۆ دۆڵەڕووتی بەسەركردەوە، كە لەسەر ڕاسپاردەو پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی بەسوپاسەوە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و لەسەر ئەركی خۆیان بە هەماهەنگیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێ كراون و لە قۆناغی كۆتاییدان.
دواتر قۆناغەكانی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابانیان بەسەر كردەوە، كە بە كاری بەردەوامی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و هاوبەشەكانیان و پشتیوانیی هاووڵاتیان بەتایبەتی ئەو گوندو ئاوەدانیانەی دەكەونە سەر پڕۆژەكەو بە هەوڵ و هەماهەنگیی فەرمانگەكانی دەوڵەت، كاری پێویست لە پڕۆژەكەدا كراوەو بڕیارە لەگەڵ سەرەتای ساڵی ئایندەدا پرۆسەی قیرتاوكردن دەست پێ بكات.
پارێزگاری سلێمانی بە هاوبەشی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە دوا و سوپاسی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانی كرد بۆ وەڵامدانەوەو دەستپێشخەرییان لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانەی خزمەت بە بواری گشتیی دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09