بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كێشه‌ی نێوان شۆفێران و تێرمیناڵی شاره‌زوور چاره‌سه‌ركرا


كێشه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كرێت و بری 10% وه‌ك خزمه‌تگوزاری به‌كارهێنانی تێرمیناڵ جێگیر ده‌كریت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ دیوانی قایمقامیه‌ت به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار كۆبۆیه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی شۆفێرانی تاكسی هه‌موو هێڵه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كێشه‌ی نێوان شۆفێرانی تاكسی و تێرمیناڵی شاره‌زوور یه‌كلای كرایه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند بڕیارێكی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگای سلێمانی ،كه‌ به‌ پێ ی بڕیاره‌ نوێكان پێویسته‌ شوفێرانی ئه‌و هێڵانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كاركردن له‌ تێرمیناله‌كه‌دا پابه‌ند بن به‌ پێدانی بڕه‌ %10 وه‌ك خزمه‌تگوزاری و دابین كردنی پێداویستییكانی تری په‌یوه‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ی گشتی ،

قایمقامی سلێمانی بڕیاره‌ نوێیه‌كانی به‌ شۆفێران ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد پێویسته‌ له‌مه‌ودوا هه‌ردوولا پابه‌ند بن به‌ بڕیاره‌كانه‌وه‌ ،ووتیشی به‌مه‌ كێشه‌ی نیوان شۆفێران و تێرمیناڵی شاره‌زوور كۆتای دێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌نه‌وه‌،به‌ختیار عبدالرحمان ڕاشیگه‌یاند هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ن نه‌بێت به‌ بڕیاره‌كانه‌وه‌ به‌ پێ ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.


هه‌واڵی زیاتر