بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رووبەری گشتیی سلێمانی شەش هێندە زیادی كردووە


بەگوێرەی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی، لە دوای راپەڕینەكەی ساڵی 1991ەوە رووبەری گشتیی سلێمانی بە رێژەی شەش هێندە زیادی كردووە و رووبەری سەوزاییش دوو هێندە زیادی كردووە، كە ئەوەش نیشانەی بەرەوپێشچوونی شارەكە پیشان دەدات.
لە ئامارەكەدا هاتووە، ڕووبەری گشتیی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٩١ دا بریتی بووە لە (٧٥) كیلۆمەتر دووجا و ڕێژەی سەوزایی (٦٪) بووە، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢١ دا  زیادیكردووە بۆ (٤٧٠) كیلۆمەتر دووجا و ڕێژەی سەوزاییش بە نزیكیی بریتییە لە (19%).
ڕووبەری گشتیی سەوزایی باخچەكان و هەواری شار بریتییە لە (١٥) ملیۆن مەتر دووجا، سەرباری سەوزكردنی شەقامی تاسڵوجە – سلێمانی و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە، كە بە پڕۆژەی (سییەكانی شاری سلێمانی) ناونراوە.
ڕووبەری پاركە دیارەكانی سلێمانیش بریتییە لە پاركی هەواری شار (٤٠٠٠) دۆنم، پاركی ئازادی (١٧٦) دۆنم، پاركی مەلیك مەحمود (٤٤) دۆنم، پاركی ماردین (٢١) دۆنم، پاركی گشتیی ناوەندی شار (١٢) دۆنم، پاركی شەهیدان (عەلوەی كۆن) بریتییە لە (٨) دۆنم، پاركی مەولانا (132.000) مەتر دووجا و پاركی گەشتیاریی چاڤی لاندیش پێكدێت لە (825.000) مەتر دووجا.
ڕێژەی كۆنكرێتی ڕێگاوبانەكان (٦٠٪)، ڕووبەری قیرتاو و كۆنكرێتی شەقام و كۆڵانەكانیش (١٥٠) ملیۆن مەتر دووجایە.
ڕێژەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك  (84.5%)، وێستگەكانی چارەسەری خۆڵ و خاشاك بریتین لە (٣) وێستگە؛ كە وێستگەكانی شارەزوور، تەكیە، ڕیسایكڵینی فاروق گرووپە لە تانجەرۆ.
یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی سلێمانی، كە لە ئێستادا كاری تێدا دەكرێت بریتییە لە پڕۆژەی شەقامی ١٠٠مەتریی (ئۆتۆبانی بابان)، كە پڕۆژەیەكی ڕێگاوبانی گەورەیە و بۆ یەكەمجارە لە شاری سلێمانی لەو جۆرە پڕۆژەیە ئەنجامدەدرێت و لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە جێبەجێدەكرێت، پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی ڕێگایەكی خێرای (١٠٠م)، كە لە شارۆچكەی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لە دێی دەمركان لە شەقامی عەربەت - سلێمانی بە درێژی (٣٢)كم كۆتایی دێت و پێكدێت لە چوار سایدی هاتن و ڕۆیشتن، كە پانیی سایدی سەرەكی (٢١م) و سایدی خزمەتگوزاریی (١٠م) كە دووسایدیان بۆ ڕۆیشتن و دوانیان بۆ هاتن بەكاردەهێنرێن، بۆ هاتوچۆ و پەڕینەوەی هاووڵاتیان و جوتیاران (٥) پێنج ئەندەرپاس دروست دەكرێن، پردێك لەسەر چەمی تانجەرۆ دروستدەكرێت كە پێكدێت لە (٤) پرد، واتە هەر سایدێك پردی تایبەتی خۆی هەیە بە درێژایی (٤٥٠ – ٥٠٠م) و بە تۆڕی ڕووناككردنەوەی مۆدێرن ڕووناك دەكرێتەوە، كە سەرجەم نزیكەی (٢٠) ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بۆرییەكی ئاوی سەرەكیی تێدایە، كە ئاو لە بۆریی هێڵی سەرەكیی دوكان تاوەكو نزیك (دەمركان) دەگوازرێتەوە و ئاو دەگەیەنێتە بەشێك لە باشوری سلێمانی.
ئەم ڕێگەیە باشوری سلێمانی بە ( پێنجوێن، كەلار) و (كەركوك، هەولێر، دەڤەری ڕاپەڕین)ەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بەشێك لە شەقامی (مەلیك مەحمود، تاسڵوجە - سلێمانی)، بەمەش ماوەی گەیشتن بەو شوێنانە و بەكارهێنانی سوتەمەنی بۆ هاتووچۆ كەم دەبێتەوە و ژینگە پارێزراوتر دەبێت، ئەم پڕۆژەیە سیمایەكی جوان بە شاری سلێمانی دەدات و دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە پێیدا تێدەپەڕێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28