بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی لە هەڵاوساندا نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق


بەگوێرەی دوایین داتا ‌و ئامارەكان، پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم بوارە ئابورییەكاندا هەنگاوی گرنگی ناوە ‌و لەسەر ئاستی عێراق بووەتە بەهێزترین پارێزگا، بەشێوەیەك كە زۆرترین كارگەكانی بەرهەمهێنان دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەوەش لە ڕووی هەڵاوسانەوە سلێمانی نزمترین رێژەی تێدا تۆمار كراوە لەسەر ئاستی عێراق.
پیشەسازیی و وەبەرهێنان و ئابووریی و بازرگانی
بەگوێرەی دوایین داتا ‌و ئامارەكان، پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا (٣٦٪) پیشەسازیی عێراق و (38.5%)ی پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت، نزیكەی (٦٥٪) بۆ (٧٠٪)ی بەرهەمەكانی پیشەسازیی بیناسازیی، شیش، چیمەنتۆ، كانزاكان كە لە سلێمانی بەرهەمدەهێنرێن بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێن و لە كۆی (١٥٠) بەرهەم نزیكەی (٥٠٪)ی پێداویستیی ناوخۆ پڕ دەكەنەوە، نمونەی كارگەكانی تر بریتین لە خۆراك، ڕستن و چنین، كیمیایی، سلیلۆز، ئامێر، مۆبیلیات، خزمەتگوزاریی، پاككردنەوە، پلاستیك، دەرمان، ماسك، زەیتی زەیتون، ڕۆنی ئۆتۆمبێ.
ژمارەی پیشەسازیی بیناسازیی (470).
پرۆژەی خزمەتگوزاریی (209).
كارگەی پیشەسازیی خۆراك  (157).
كارگەی پیشەسازیی پلاستیكیی و كیمیایی (182).
كارگەكانی چیمەنتۆ (7).
ژمارەی باڵەخانە و دوكانی پیشەسازی  (3.867).
پرۆژەی بازرگانی: (٤٦) پرۆژە بە ڕوبەری (٤٥٥) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (724.011.000) دۆلار.
پرۆژەی تەندروستی: (٣) پرۆژە بە ڕوبەری (١١٦٣) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (116.956.000) دۆلار
كارگەی پیشەسازیی: (٧٢) كارگە بە ڕوبەری (٥٧٨٩) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (10.066.672.000) دۆلار.
پرۆژەی خزمەتگوزاریی: (٧) پرۆژە بە ڕوبەری (٣٩٠) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (189.353.000) دۆلار.
پرۆژەی گەشتیاریی: (١٨) پرۆژە بە ڕوبەری (٢٠٣٢) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (1.533.333.000) دۆلار.
پرۆژەی گەیاندن: (٣) پرۆژە بە ڕوبەری (٧) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (92.995.000) دۆلار.
پرۆژەی پەروەردە و فێركردن: (٧) پرۆژە بە ڕوبەری (٨٥٤) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (451.469.000) دۆلار
پرۆژەی كشتوكاڵیی: (٥) پرۆژە بە ڕوبەری (٨٩) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (19.367.000) دۆلار.
پرۆژەی وەرزشیی: (١٠) پرۆژە بە ڕوبەری (٢٧) دۆنم و سەرمایەگوزاریی (46.826.000) دۆلار
دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون لەلایەن دانیشتوانەوە لە شاری سلێمانیدا بریتییە لە (64.050) خانووبەرە.
ژمارەی پیشانگەكانی ئۆتۆمبێل (191).
ژمارەی نوسینگەكانی كڕین ‌و فرۆشتن ‌و بەكرێدانی خانوو و زەوی بریتین لە (١٩٤٣) نوسینگە.
ئاماری پڕۆژەكان تا ساڵی ٢٠١٨ (٧٨٦٧) پرۆژەیە.
تێكڕای چالاكیی ئابوری بۆ تەمەنی ١٥ ساڵ و زیاتر (٤٥٪) و ئەوانەی لە كەرتی حكومیی كاردەكەن (42.6%)، ئەوانەشی كە لە كەرتی تایبەتدا كار دەكەن بریتین لە (57.4%).
هەڵاوسان لە سلێمانی نزمترینە لەسەر ئاستی عێراقدا، ڕێژەی هەژاریی لە سنوری سلێمانیدا بەبێ ئاوارە و پەناهەندەكان، بەپێی پێوەری بانكی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨  بریتی بووە لە (4.5%)، ڕێژەی بێكارییش لە سلێمانی بەبێ ئاوارە و پەناهەندەكان بەپێی پێوەری بانكی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨  بریتی بووە لە (٧٪) و رێژەی هەژاریی بە ئاوارە و پەناهەندەكانەوە (٥.٥٪) و رێژەی بێكاریی بە ئاوارە و پەناهەندەكانەوە (٩٪) بووە.
كێشی كەلوپەلی هاوردە (10.166.494) تۆن لە هاوردەی (پزیشكی، خۆراك، كشتوكاڵ، ڤیتێرنەری، ئاژەڵی زیندوو، بواری تر)، كێشی كەلوپەلی هەناردە (323.758) تۆن لە هەناردەی (پزیشكی/ بەرهەمی كارگەكانی دەرمان، كشتوكاڵیی/ هەنار، ترێ، هەنگوین، گوێز بەرەو فەرەنسا و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیا و ئەڵمانیا، خۆراكیی/ نانی تیریی، ڕوبەهەنار، پیشەسازیی/ ڕۆنی ئۆتۆمبێل بەرەو سوریا و فەڵەستین و ئەفریقا، ئاوی كانزایی هەناردەی دوبەی و بەریتانیا و سوید و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا كراوە).
ژمارەی زێڕنگەر/ئاڵتونچی (٤٤٨)، و جوملەچی ئاڵتون (١٦)، و ساڵانە پشكنینی زێڕ (٤٩٧٨) كیلۆ و ژمارەی كارسازیی ئاڵتونیش (٥٩) وەرشەی.
ساڵانە بەرهەمە خۆماڵیی و هاوردەكان لە پیشانگە پیشەسازیی و بازرگانیی و كشتوكاڵیی و تەكنۆلۆژییەكاندا نمایش دەكرێن و ژمارەیەكی بەرچاو سەردانكەریان هەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24