بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەیامی پارێزگار بۆ رۆژی سلێمانی


پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی رۆژی سلێمانییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتوانی پارێزگاكە و تەواوی كوردستان دەكات و جەخت دەكاتەوە لەوەی، سلێمانی بە داهێنان و هێز و ورە جیاوازەكانی باڵای كوردستان بەرزتر دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
هاووڵاتیانی جوامێرو خۆشەویستی سلێمانی و كوردستان..
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی ڕۆژی سلێمانیتان لێدەكەین، ڕۆژی ئەم دەڤەرەی قوڵایی مێژویی و شارستانێتیی بۆ زیاتر لە شەست و پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوەو بە هەوڵی مەردانەی بابانییەكان و هاوكارەكانیان و گوندە نازدارەكانی ئەو سات و سەردەمەی سلێمانی؛ ئیبراهیم پاشای بابان دەستی بەبنیاتنانی سلێمانی كردو پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی گواستەوە.
ئەم شارەیان وەك شارێكی هاوچەرخ لەسەر بنەماكانی پیشەسازیی و بازرگانیی و ڕۆشنبیریی بنیاتناو، بە منەوەرەكانی وەك نالی و سالم و كوردیی زمانی بەم كوردییە شیرینەی پژا، دواتر بنەما شارستانییە نوێكانی وەك پەروەردەو فێركردن و هونەرەجوانەكان و ئامادەیی و بەشداریی ژنانی بۆ زیادكرا.
لەو ڕۆژەوە سلێمانی وەك دڵێك لێدەدات زیندوێتیی و بەهرەو داهێنان و هێزو ورە لە جیاوازییەكانی خۆی و لە دەرفەتی ئازادییەكان و لە خۆنوێكردنەوەو كرانەوە و چاولەئایندەبوون وەردەگرێت و باڵای كوردستان بەرزتر دەكات.
ئەم شارە؛ لە ئەمڕۆدا پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینەو گێڕانەوەی متمانەو یەكترقبوڵكردنی لۆژیكیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوزو تێپەڕاندنی نائومێدییەكان و ڕۆشنكردنەوەی ناڕۆشنییەكانی چارەنوس و ئایندەو خزمەتكردن و بوژانەوەو گەشەپێدانی زۆرتر و دادپەروەریی و پاراستنی ئازادییەكان و خۆخوێندنەوەو  خۆدۆزینەوەو خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە.
ئێستا سلێمانی؛ كەلە بنەڕەتەوە بۆ پایتەخت بنیاتنراوە؛ پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبیی لەسەر ئاستی جیهان و ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتیی ئەوروپایە بۆ وزە نوێكان و ژینگەو هاوتای فیدراسیۆنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیاو دەیان شاری  پارچەكانی تری كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەكەو جیهانەو ئەندامی كارای كۆنگرەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی چارەسەرسازییەو لەسەر نەخشەی قوربانیدان و كرانەوەو كشتوكاڵ و شوێنەوارو گەشتوگوزارو پیشەسازیی و بازرگانیی و ژینگەو كولتوری جیهاندایە.
سلێمانیتان لێپیرۆزبێت..
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
١٤-١١-٢٠٢١

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09