بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ رێگرتن لە زیادەڕەوی


بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لە میانی كۆبوونەوەیەكدا تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكرێت، بە تایبەت گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لەزیادەڕەوی.
ڕۆژی یەكشەممە 19/12/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێز لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی كرا.
دواتر بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی كرد ‌و چەند پرسێكیان تاووتوێ‌ كرد.
دواتریش بە ئامادەبوونی بەڕێزان بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی ‌و هەروەها بە بەشداریی بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگا پەیوەندیدارەكان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دیاریكردنی ڕێكاری پێویست بە نەهێشتنی زیادەڕەوی و ڕێكخستنەوەی هاتووچۆی ناوشار و هەماهەنگیی نێوان فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەم بابەتە كران.
خاتوو لەیلا عومەر ئاماژەی بەوە كرد، كۆبوونەوەكە لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچووە ‌و لە میانەیدا، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ داوای كردووە، ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بگیرێتەبەر بە مەبەستی نەهێشتنی زیادەڕەوی، ئەوەش بە دانانی هێزێك و دابینكردنی پێداویستییەكانی، وە كاری پێویست بكرێت بۆ ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕەوی لە شاری سلێمانی و دەروبەری.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا لیوا چەتۆ ساڵح ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتی پێویستدا پەنا بۆ دادگای تایبەتمەند ببرێت و لەو ڕێگەیەوە ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر، لای خۆیانەوە بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و جێگرەكەی داواكاربون بە دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ قەدەغەكردنی زیادەڕەوی لەسەر موڵكی دەوڵەت وەك لە یاساكەدا ئاماژەی پێكراوە، وە  باسیان لە ڕێوشوێنی زیادەڕەوی كرد لەو شوێنانەی كە زیادەڕەوییان كراوەتە سەرو پلانی خۆیان لەو بارەیەوە خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15