بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی پەره‌ی زۆری بە بواری وەرزش داوە


پارێزگای سلێمانی لە بواری وەرزشدا هەنگاوی گەورەی ناوە ‌و لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا، ژمارەی یانە وەرزشییەكان ‌و یاریگا ‌و مەلەوانگە و فێرگەكان بە شێوەیەكی زۆر باش زیادیان كردووە ‌و چەندین وەرزشوانی بەتوانیان پێگەیاندووە، هەروەها یانە وەرزشییەكان چەندین خەڵاتی ناوخۆیی ‌و هەرێمایەتیی ‌و جیهانییان بەدەست هێناوە.  
بەگوێرەی ئامارەكان، لە ساڵی ١٩٩١ دا ژمارەیەكی كەم یاریگای گەورە و مەلەوانگە ‌و فێرگەی وەرزشی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا هەبوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی ئەو یاریگایانە بۆ (٣٨) یاریگای گەورە  و (٤٥) مەلەوانگە بەرز بوونەتەوە، بێجگە لەوەش چەندین سەنتەری وەرزشیی ‌و فێرگە ‌و یانە پێكهێنراون.
لە ساڵی ٢٠٢١ دا، سەرباری بوونی كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان لە زانكۆی سلێمانی و پەیمانگەی وەرزشیی حكومیی و ناحكومیی و چەندین ناوبژیوانی ئاستبەرز و یاریزانی ناودار و ئەنجامی وەرزشیی شایستە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، لە تۆپی پێ و گۆڕەپان و مەیدان و و تۆپی سەرمێز و بالە و لەشجوانیی و كیكبۆكس شەترەنج و ...هتددا، ژمارەی ناوەندە وەرزشییەكان بەم شێوەیەیە:
یاریگای بچوك (42).
هۆڵی وەرزشیی داخراو (١٤).
تیپی میللی (900).
یانەی وەرزشیی (30).
هۆڵی وەرزش و لەشجوانی  (120).
فێرگەی وەرزشیی (32).
هونەری بەرگریی و كۆنگ فۆ و شاوڵینگ (16).
ناوەند و سەنتەر و بنكەی وەرزشیی (13).
یانەی وەرزشی خاوەن پێداویستیی تایبەت (1).
یانەی وەرزشیی كچان (1).
یانەی وەرزشی فڕینی هەوایی پاراگلایدەر (2).
یانەی وەرزشی ئەسپسواریی (1).
كوڕی بەشداربووی یانەكان (1200).
كچی بەشداربووی یانەكان (250).
هۆڵی بلیارد (118).
لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا، یانە وەرزشییەكانی سلێمانی چەندین خەڵاتیان لە خولە ناوخۆیی ‌و عێراقی ‌و هەرێمایەتییەكاندا بردووەتەوە و چەند نازناوێكیشیان بەدەست هێناوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی بەشداری كرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێرینی جەمال نەبەز
2025-10-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی ئامادەکارییەکانی نێکست ستێپی کرد
2025-09-19
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەکردنەوەی تەلاری نوێی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان
2025-09-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەڕۆژی نمایشکردنی بووتکامپی گرین تێک
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (DONGJIN GROUP)ی چینی و تیمی هاوڕێی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئینستیتوتی کوردستان
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان گروپی کەشکۆڵ لەزانکۆی ئەمریکی لەعیراق/ سلێمانی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10