بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بارەگای یەكەم مەلیكی كوردستان نۆژەن دەكرێتەوە


قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) یاداشتی نۆژەنكردنەوەی بارەگای شێخ مەحمود یەكەم مەلیكی كوردستانیان ئیمزا كرد.
دوای كۆبوونەوەیەك بە بەشداریی بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت و ژمارەیەك لە كەسایەتیی ‌و پارێزەرانی كەلەپوریی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (ئاوات محەمەد) قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بارەگای یەكەم مەلیكی كوردستان (شێخ مەحمودی نەمر) پێشتر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پارەی بۆ تەرخان كرا، بەڵام بەهۆی كێشەی داراییەوە نۆژەنكردنەوەكە تەواو نەكرا، لە ئێستادا رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت بە خەرجیی خۆیان قۆناغێكی تری نۆژەنكردنەوەكە دەست پێدەكەن و پرۆسەكە تەواو دەكرێت.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: هەر لەناو گەڕەكە كەلەپورییەكانی سلێمانیدا چەند خانوویەكی تریش لەلایەن خاوەنەكانیانەوە نۆژەن دەكرێنەوە، كە شایەنی دەستخۆشین.
ئاوات محەمەد راشیگەیاند، دەیانەوێت بە هاوكاریی هەموو لایەك سیمای كەلەپوریی سلێمانی بپارێزن و لەو رووەوە كاری باشیان كردووە، بەتایبەت كە رێگەیان لە دروستكردنی گەراج و دروستكردنی بینای بازرگانی گرتووە.
قائیمقامی سلێمانی تەئكیدی كردەوە، بەپێی یاسایەك كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە، هەر كەس و لایەنێك دەستكاریی رەسەنایەتیی ئەو لایەنە شارستانییەی سلێمانی بكات، رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرنەبەر و ڕووبەڕووی دادگای دەكەنەوە.
دواتر یاداشتی نۆژەنكردنەوەی میوانخانە و بارەگای مەلیك مەحمود لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەتەوە ئیمزا كرا و پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە بەمزوانە دەست پێدەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28